ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووجار كۆبووه‌ته‌وه بزانن بۆچی بووه
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و بڕیاردرا یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دابمەزرێندرێن.
بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمییان لەسەر ئاستی بەشەکانیان بەدەستهێناوە.
هاوكات دوا به‌دوای ته‌واو بوونی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زانكۆكان جارێكی تر له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی 2019 كۆبویه‌وه ، بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تاوتوێ دەكرێت و ھەروەھا بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران تێبینی و سەرنجەکانی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بە نوێنەرانی کورد لە بەغدا بدات.
نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند: “كۆبوونەوەكە سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی 2019 ی عێراق، لەو كۆبوونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەگەرەكان دەكرێت”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ،پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیارێكیان سەبارەت بە پشكی كورد و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و نەوت داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە كە مووچە بەدەربێت لە رێككەوتن لەسەر داھاتی نەوت”.