گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، لە زنجیرە تویتێکداله هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پەیامێکی له‌باره‌ی دۆخی كوردان له سوریا ئاراستەی تورکیا کردووە و تیایدا دەڵێت: “ئەگەر هێرشبکەنە سەر کوردەکان، ئەوا ئابوورییەکەتان دەڕوخێنین”.
لای خۆیه‌وه ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تورکیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وەڵامی تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە تیایدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی رووخانی ئابووری تورکیای کردبوو.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لەوەڵامدا نووسیویەتی ده‌ڵێت: “دەبێت ئەمەریکا رێز لە هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی بگرێت ، ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە کە کوردەکانی سووریا و پەکەکە لێک جیانەکرێنەوە کە لیستی تیرۆری ئەمەریکان و پەیەدە و یەپەگەش هەر لقێکی پەکەکەن”.
کێشەی کورد لە سووریا بووەتە کێشەیەکی گەورەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، ئه‌مریكا پشتیوانی له پاراستنی ، یەپەگە و پەیەدە دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات ، تورکیاش سوورە لەسەر ئەوەی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا هێرشبکاتە سەر، یەپەگە و پەیەدە ده‌ڵێت :”تیرۆرستن” و جیاوازن لە کوردەکانی سووریا.