دوای ساڵێك له‌ خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕه‌وشی خانه‌قین و گوڵاڵه‌ به‌هۆی مه‌ترسی تیرۆره‌وه‌ خراپه‌

شێخ جەعفەر موستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشی جیاواز له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی رایگەیاند: “گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و گوڵاڵە (جەلەولا) باردۆخییان زۆر خراپە، داعش رۆژانە بە ناوچەکانیاندا دەگەڕێن و هەڕەشە دەکەن”.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ خانه‌قین به‌رپرسی لقی 15ـی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی :” رایگەیاند: “ئەو هێزانە هیچ نرخ و سوودێکیان نییە، بەڵکو بگرە هاوبەشی تاوانەکانن ، نزیکەی 52 هێزی جیاوازی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە هەن، ئەمەش جیا لە سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی، بەڵام کاتێک داعش هێرش بۆ ناوچەکان دەکات، بێ هەڵوێستن”.

شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا بەرپرسی لقی 15ـی پارتی له‌باره‌ی پاراستنی كورده‌كان و چاره‌سه‌ری بۆشایی ئه‌منی له‌ خانه‌قین دەڵێت: “یان دەبێت دانیشتوانی ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە پڕچەک بکرێن، یاخود دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەکە”.

لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر گرووپێکی نێو یەکێتی هاوكاری هێزه‌كانی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانییه‌كانیان كرد بۆ داگیركردنی خانه‌قین و خورماتوو كه‌ركوك ، ئێستا دوای ساڵێك له‌ داگیركاری هێشتا هیچ ئومێدێك نییه‌ بۆ باشتركردنى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆی كورد له‌ ناوچه‌كه‌.

Back to top button