مه‌لا به‌ختیار داوایه‌كی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
مه‌لا به‌ختیار تا ئێستا له یه‌كێتی نیگه‌رانه ،بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی چه‌ندین جار داوای له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كردووه كه بگه‌ڕێته‌وه نێو كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ،به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆبونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی ، دوایین جار بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی داوا له مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای یه‌كێتی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكات ،دیسانه‌وه جارێكی تر مه‌لا به‌ختیار ئه‌و داوایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه .
بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له ڕێگه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ناكۆكی و نیگه‌رانیه‌كان داوا له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات كه سهرۆكایهتیشاندی حزبه‌كه‌ی بۆ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی بكات ،بەڵام لێپرسراوەکەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەو داوایەی ڕەت کردۆتەوە.
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی له پێناو پله‌و پۆست و دواتر كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نیگه‌رانی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی لێكهوتهوه ،له‌كاتێكدا مه‌لا به‌ختیار تا دوا سات، کاندیدی یەکێتی بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق،به‌ڵام گروپێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌رهه‌م ساڵحیان كرده كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،مەلا بەختیار چیتر بەشداری لە دانیشتنەکانی یەکێتی نەکرد.