پارتی و یهكێتی سوورن له سهرچارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی کەرکووک و پێکهێنانی حکومەت
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی1ی2019، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کۆ بوونەوەو دوای كۆتایهاتنی كۆبونهوهكه له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتهبێژی ههردوو حزب ناوهرۆكی گفتوگۆكانیان بۆ میدیاكاران و ڕای گشتی خستهڕوو .
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له پریس كۆنفرانسهكهدا ، رایگەیاند: “هەماهەنگی پارتی و یەکێتی گرنگە و لە کۆبوونەوەکە باسمان لە کێشەکانی کەرکووک و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کردووە. دەبێت پەلەش بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت”.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: “پێویستە بڕیارەکانی پێکهێنانی حکوومەت بچنە قۆناغی کرداریی و پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکتێگەشتن پێکدەهێنن”.
لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی دهڵێت: “کێشەکانی پارتی و یەکێتی زەق نبوون, بەڵکو گەورە کراون”.
گوتهبێژهكهی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان دهشڵێت: “دەبێت پارتی و یەکێتی رێککەوتنێکی سیاسیی هاوبەشیان هەبێت و هەماهەنگی هەردوولا سوودی بۆ کوردستان دەبێت”
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتووە له نێیچرڤان بارزانی و لە مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمینكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ھەروەھا شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لایەن كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سەرپەرشتی دەكرێت و ئەندامانی شاندەكە پێكھاتوون لە حاكم قادر حەمەجان و عومەر فەتاح و سەعدی پیرە و باڤڵ تاڵەبانی و رەفعەت عەبدوڵڵا و قوباد تاڵەبانی”.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی9ی2018 بەڕێوەچوو. چەند رۆژێك دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، شەوی 20/10/2018، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە و پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بەدەستھێنانی 45 كورسی پەرلەمانی بووە براوەی یەكەمی ھەڵبژاردن ،بهڵام هاوڵاتیان نیگهرانن له دواكهوتنی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم.