مەلا كامەران لەسەر گەندەلی لە بەرێوەبرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی دەركرا

خواكوڕك
مه‌لا كامه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی كە بەمەلاكەی سەرا ناسراوبوو كە داوای یەكسانی و چاكسازی و دادپەروەری دەكرد لە سرەی حەج دا ناوی ژنێكی دەرهێناوە، ناوی كەسێكی نزیك لەخۆی داناوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە مەلا كامەران كە بەمەڵاكەی سەرا ناسراو بوو، ناوی ژنێكی لە سرەی حەجی دەرهێناوە لە جێگای ئەودا ناوی كەسیكی نزیك لەخۆی داناوە، بەم شێوەیە وەزارەتی ئەوقافیش لەسەر نادادپەروەری لەبەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی دەركرا.
 
پاش ئەمە مەلا كامەران، رایگەیاندووە كە بابەتەكەی بەسیاسی كراوە، بەم شێوەیە نیە، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، وه‌ك هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تر كه‌ دوورده‌خرێنه‌وه‌ یان سزا ده‌درێ، په‌نا بۆ بیانووێكی گشتی ده‌بات، كه‌ به‌ سیاسی كردنی بابه‌ته‌كانە، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نه‌بێ، ئه‌وا راسته‌وخۆ به‌ سیاسی كردنی ده‌خاته‌ پاڵ.
Back to top button