تارا حوسێن : ترسمان له زیندان نییه به‌ڵكو ترسمان له‌وه‌یه یه‌كێتی ڕاده‌ستی توركیامان بكات

تارا حسێن جێگری هاوسه‌رۆك و گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی كوردستان كه باڵێكی سیاسی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه له میانی به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیدا ڕایگه‌یاند:” سیاسەتی توركیا بەو جۆرەیە، كە مەرج لەسەر مەرج دادەنێت تا بەتەواوی تەسلیمی دەبیت ،توركیا دەیەوێت حاكمیەتی خۆی بسەپێنێت و سنوری سلێمانیش كۆنترۆڵ بكات”.
گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی كوردستان له‌باره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیشه‌وه دەڵێت “ترسمان لە بابەتی داخستنی فڕۆكەخانە نییە، بەڵكو ئەوەیە دوای فڕۆكەخانە مەرجی قورس‌تر بسەپێنێت، ئایا یەكێتی ئامادەیە سیاسەتی خۆی تەسلیم بكات”.
تارا حوسێن گوته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه باڵێكی سیاسی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستانه گوتیشی :” ئێمه ترسمان له گرتن و زیندانیكردن نییه ،به‌لكو ترسمان له‌وه‌یه یه‌كێتی به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕاده‌ستی توركیامان بكات “.
هاوكات پێشتریش تارا حوسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، له وتارێكیدا له باره‌ی یه‌كێتی یه‌وه پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئاخۆ ”یەکێتییەکی پاک نەماوە پێش بەو ھەڵسووکەوتە قێزەونانەی حزبەکەی بگرێت؟ یەکێتی گەیشتۆتە دۆخێک کە کتێب قەدەغە بکات، کەلتوور بشێوێنێت، ھونەر ڕابگرێ و دەرگای ڕۆشنگەری دابخات! ئایا ئەمە ئیفلاسی سیاسییە یان سەرلێشێوان؟ بەڕای من یەکێتی ناتوانێ بە مەلە لەناو ئەم زۆنگاوەدا دەرباز ببێت”.
یەکێتی بەهۆی ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ تورکیا کە بەتایبەتی پاش سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەنقەرە ده‌ستی كردووه گەمارۆی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی و ڕاگرتنی چالاكیی ڕیكخراویی و ڕاوه‌دونان و گرتن و زیندانیكردنی گروپه‌كانی سه‌ربه په‌كه‌كه .