وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەرێمی كوردستان

 

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی بەغدای كرد, مەكیك بەر لە ئێستا لەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر جان ئیف لۆدریان، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی ونێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك رایگەیاند:” لە میانی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان پرسی كورد لە سووریا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و رەوشی سیاسی عێراق تاوتوێ بكات.

روونیشیكردەوە، سبەی لۆدریان لە هەولێرەوە بەرەو نەجەف بەڕێ دەكەوێت بۆ ئەوەی سەردانی مەزاری پێشەوا عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب بكات و لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق كۆببێتەوە.

Back to top button