عێراق لە پێشوازی شای ئوردن ئاڵای فەلەستین لە بری ئاڵای ئوردن بەرزكردۆتەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شای ئودن سەردانی عێراقی كرد, بەرپرسانی عێراق لە میانی پێشوازیكردن لە شای ئوردن، وڵاتەكە تووشی شەرمەزاری دەكەن و ئاڵای وڵاتێكی دیكە هەڵدەكەن.

بەپێی ئەو وێنانەی چالاكوانانی عێراقی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ١ی ٢٠١٩، لە چوارچێوەی پێشوازیكردنی بەرپرسانی عێراقی لە شا عەبدوڵای دووەم، پاشای ئوردن كە بە سەردانێك گەیشتە شاری بەغدا، هەڵەیەك لە دانانی ئاڵای عێراق و ئوردن لە تەنیشت یەكتر كراوە و شەرمەزاری لێكەوتووەتەوە.

ئاڵای ئوردن لەگەڵ ئاڵای فەڵەستین تاڕادەیەكی زۆر لە یەكترەوە نزیكن و تەنیا ئەستێرەیەك لە یەكتریان جیا دەكاتەوە، بەرپرسانی عێراقیش لە جێگەی دانانی ئاڵای ئوردن لە تەنیشت ئاڵای عێراق، ئاڵای فەڵەستینیان لە تەنیشت ئاڵای عێراق داناوە و بەم جۆرە پێشوازییان لە شای ئوردن كردووە.

Back to top button