پۆمپیۆ بەر لەوەی سەردانەكەی بۆ رۆهەڵاتی ناوەڕاست كۆتابهێنێت ناچار بوو بگەرێتەوە ئەمریكا

 

دوای ئەوەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گەشتێكی بۆ هەشت وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد, بەرلە كۆتا هاتنی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە ناچاری كۆتایی بە گەشتەكەی بۆ رۆژهەڵاتیناوەڕاست دەهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-1-2019، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەهۆی كۆچی دوایی كەسێكی خێزانەكەی، بە ناچاری دەگەڕێتەوە ئەمریكا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە نەكردووە، كە كێی مایك پۆمپیۆ كۆچی دوایی كردووە، تەنیا گوتویەتی بەهۆی بەخاكسپاردنی ئەندامێكی خێزانەكەی، پۆمپیۆ ناچار دەبێ كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.

رۆژی سێشەممە 8-1-2019، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتێكی فەرمی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ كرد و بڕیاربوو تا رۆژی 15-1-2019 بەردەوام و بێت و جگە لە هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە وڵاتانی میسر، سعودیە، عومان، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، عێراق، كویت و ئوردن بگرێتەوە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 9-1-2019، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەچوارچێوەی گەشتێكی دیپلۆماسیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە شاری هەولێر.

مایك پۆمپیۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانیی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.

Back to top button