ترەمپ و ئەردۆگان پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا, ترەمپ بە ئەردۆگان رادەگەیەنێت لەگەڵ كورد مامەلەی خراپ نەكات
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا رایگەیاند كە ناوچەیەكی ئارام بە قوڵی 30 كیلۆمەتر لە سنورەكانی نێوان باكور و رۆژئاوای كوردستان دروستدەكات, پێویستە توركیا مافی كورد پێشێل نەكات, دوای تویتەكە ئەردۆگان پەیوەندی بە ترەمپ دەكات.
بە پێێ راگەێندراوێكی كۆشكی سپی, كەمێك لەمەو بەر ئەردۆگان پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ كردووە, لە پەیوەندیە تەلەفۆنەكە بە خراپی مامەڵە لەگەڵ كورد نەكات.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە ترەمپ ویستی خۆی بۆ نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر توركیا بە ئەردۆگان راگەیاندووە بەڵام نابێت هەنگاوەكانی توركیا مەرتسی لەسەر كورد درووست بكات.