پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند سعاتی داهاتوو گرتنه‌وه‌ی باشیك راده‌گه‌یه‌نێت

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشەممە 7/11/2016 هاوکات لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و تۆپبارانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1، هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە ناو شارەدێی باشیک.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ سێ رێگه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه‌ بۆسه‌ر شارۆچكه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ ئێستادا پێشمه‌رگه‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ‌كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه‌.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشمه‌رگه‌ ماوه‌ی 15 رۆژه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌سنووره‌كانی شاری موسڵ راگرتووه‌ و ئmمرۆ جارێكینر ده‌ستی به‌ جوڵه‌ كردۆته‌وه‌.

پێكهاته‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ بریتین له‌ كوردانی ئێزدی، كوردانی شەبەك، مەسیحی، عەرەب و توركمان، و كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رنته‌ری شارۆچكه‌كه‌ به‌ 36 هه‌زار كه‌سن و به‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ زیتر له‌ 145 هه‌زار كه‌س ده‌بن.

Back to top button