ئاڵا تاڵەبانی ئەو جۆرە مامەڵانەی یەكێتین ئێمە شەرم بكەین بڵێن یەكێتین

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ گەڕی سێیەم پارتی و یەكێـتی لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە, بەڵام كۆبوونەوەی ئەمجارە بووە جێی سەرنجی هاوڵاتیان و میداكان بە جۆرێك كە رەخنەی زۆر لە شاندی یەكێتی گیرا كە نزیك بە 20 كەس لە كۆبوونەوەكە ئامادەبوون, بەهۆی ئەوەی ناوەندێكی بڕیار لە نێو یەكێتیدا نیە كەس تەنها چەند كەسێك نوێنەرایەتی یەكێتیان پێناكرێت.

دوای ئەوەی لە سۆشیاڵمیدا رەخنەی زۆر لە شاندی یەكێتی گیرا, كە ژمارەیان نزیكەی 20 كەس بوو, ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی وحدەی عێراقی, لە وەڵامی پەیجێكدا نوسیویەتی:” دوو حاڵەتی لەو شێوەیەو مامەڵەی بەم شێوەیەی یەكێتی بوو وای كرد كە ئێمەو ئەندامانی یەكێتی شەرم لەوە بكەین بڵێن یەكێتین”.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق رەخنەی ئەوەشی گرتووە بە داخەوە دوای كۆچی مام جەلال هیچ كەسێك ناتوانێت نوێنەرایەتی یەكێتی بكات و تەنانەت چەند كەسێك ناتوانێت بۆ پرسە ناوخۆیەكانی هەرێم و عێراق نوێنەرایەتی یەكێتی بكەن.

Back to top button