نهێنیه‌كانی كچان پێش هاوسه‌رگیری

ژیانی مرۆڤ له چه‌ندین قۆناغی جیاواز پێكهاتووه و له هه‌ر قۆناغێكدا بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه و نهێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كچانیش ژیانیان به چه‌ند قۆناغێكدا ده‌ڕوات پێش هاوسه‌رگیری و ڕه‌نگه نهێنیه‌كانی خۆی لای یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی باس بكات و ڕه‌نگه ته‌نها لای خۆی بیهێڵێته‌وه و نه‌یه‌وێت كه‌س به‌م نهێنیانه‌ی بزانێت.
نه‌ریمان خه‌تیب پسپۆڕی بواری ده‌رونی و چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه له‌م بابه‌ته‌وه باس له‌و نهێنیانه ده‌كات كه كچان پێش هاوسه‌رگیری هه‌یانه وه‌ك:
1- په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پێشوو.
2- سه‌رسامبوون به كه‌سێك و ڕه‌نگه خۆشه‌ویستی له دۆخێك‌دا یه‌كلایه‌نه بوبێت.
3-نه‌خۆشی و خراپی باری ده‌رونی كاتێك به‌هۆی كێشه و گرفته‌كانی ژیانی بۆی دێته پێش.
4- كێشانی جگه‌ره یان نێرگه‌له و چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه.
5-ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
6- هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێی خراپ.
7-ڕه‌نگه هه‌ندێكجار به‌هۆی خراپی ڕه‌فتاركردنی خێزان كچ ڕقی له كه‌سوكاری خۆی ببێته‌وه.
نهێنیه‌كانی لای كێ باس ده‌كات؟
ئه‌م خانمه توێژه‌ره ده‌ڵێت” كچان زۆر كه‌م ئه‌م نهێنیانه لای خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌رده‌وام به‌دوای كه‌سێكی نزیكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیه‌كه‌ی خۆی لاباس بكات به تایبه‌ت كه‌سێك كه هاوته‌مه‌نی خۆی بێت و هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌مان كێشه‌ی ئه‌ویشی هه‌بێت”
ئه‌و كاته‌ش كه په‌یوه‌ندی نێوان دایك و كچ زۆر باش بێت ئه‌وه كچ ته‌نها په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌بات نهێنیه‌كانی خۆی لای دایكی باس بكات و دوای هاوسه‌رگیریش پێویست نیه كچ ته‌واوی نهێنیه‌كانی ته‌مه‌نی پێشووی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی باس بكات چونكه ئه‌و چیتر ژیانێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات و زۆر گرنگیشه پیاوان وا بیر بكه‌نه‌وه كه زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌یان نه‌كه‌ن نهێنیه‌كانی ته‌مه‌نی ڕابردویان بۆ باس بكه‌ن چونكه ڕه‌نگه زۆر جار گرفت و كێشه‌ی گه‌وره دروست بكات له نێوانیان بێ هۆ.