بەرنامەیەکی شەش دۆلاریی بوو بە خۆڕایی

لە نوێترین ئۆفەر و داشکاندنی کۆمپانیاکان، بەرنامەیەکی گرنگی بواری پێوانەکردن و مەترکاریی بوو بە خۆڕایی.

بەرنامەی (Moasure – smart tape measure) یەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پێوانەکردن و نرخەکەی بە نزیکەیی شەش دۆلارە بەڵام لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی کاتیی بووەتە خۆڕایی.

بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئەم بەرنامەیەوە ئیشی مەتری پێبکات و لەو گۆشەیەی يان شوێنەی دەیەوێت پێوانەی خۆی بکات و بینوسێت لەناو بەرنامەکەدا.

ئەمەش بە یەکێک لە بەرنامە گرنگەکانی بواری تەکنەلۆجیا دادەنرێت و تەنیا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن و ئایپاد بەردەستە.

بەکارهێنەران دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆر و لە رێگەی نووسینی ناوی بەرنامەکەوە گەڕانی بۆ بکەن و دواتر دایبگرن.

Back to top button