زیانه‌كانی شاشه‌ی‌ مۆبایل له‌سه‌ر چاوی منداڵ

بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی شاشەی مۆبایل و تابلێت و ئامێرەکانی تر لەلایەن مناڵەوە بگاتە زیاتر لە دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا زیانی بۆ چاو و تێکڕای جەستەی ده‌بێت پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی چاو دکتۆر ماکۆک محمد زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ لایه‌ن منداێ‌نه‌وه‌ ڕون ده‌كاته‌وه‌ و هۆشداری به‌ دایكان و باوكان ده‌دات.

1- وشکب

وونەوە و کزانەوەی چاو، چاوتروکاندنی زۆر، سوربوونەوەی سپێنەی چاو، هەستیاربوون بە ڕووناکی و چەندین گرفتی تر.
2-سەرئێشە و توندبوونی نێوچاوان.
3- ئازاری شان و مل.
4- نەمانی ئاره‌زووی تێکەڵبوونی منداڵانی تر و کەمبوونەوەی جوڵە و یاریکردنی.
5- گۆڕانی هەڵسوکەوتی و زوو هەڵچوون.
6- نەمانی توانای تەرکیزکردن و گوێگرتن، بەمەش ئاستی تێگەشتن و فێربوونی لە قوتابخانە کەم دەبێتەوە.

شاشەی ئامێرە زیرەکەکان بە چەند شێوازێک زیان بە چاوی مناڵ دەگەیەنن:
– بەهۆی دەرچوونی تیشکی زیانبەخش لە شاشەکانیانەوە
-بەهۆی بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی زۆر
– بەهۆی لە نزیکەوه‌ ته‌ماشا كردنیان
– بەهۆی درەنگ خەوتنیان

تیشکی شینی شاشەی لید زیانی هەیە، چونکە وزەیەکی زۆری تێدایە و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت ئەگەری هەیە گرفت بۆ تۆڕەی چاو درووست بکات، وە تیشکی شین (blue light) کاتژمێری بایۆلۆجی مێشک تێک دەدات، بەمەش کاتی خەو و هەستان تێک ئەچێت و کاریگەری خراپی بۆ هەموو جەستە دەبێت.

تیشکی شین لە ڕووناکی خۆریشدا هەیە و هەمان زیانی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر تیشکی گەرمی خۆردا بمێننەوە.

بۆ خۆپاراستن پێویستە بەکارهێنانی شاشە کەم بکرێتەوە و چاویلکەی دژە تیشکی شین بەکاربهێنرێت. وە لەکاتی چوونە دەرەوەش چاویلکەی فۆتۆ یان پۆلەرایز بەکاربهێنرێت.

لە ئێستادا هەندێک لە ئامێرەکان ئۆپشنێکیان داناوە لەسەری نوسراوە (blue light filter) بە چالاککردنی ئەوە کاریگەری تیشکی زیانبەخش کەم دەبێتەوە، یان کەڤەرێکی تایبەت هەیە دژە تیشکە و دەدرێت لە شاشەی مۆبایل و تابلێت.

Back to top button