هۆکارەکانی هەڵئاوسانی گەدە

هەڵئاوسانی گەدە کێشەیەکی تەندروستی باوە، کە دەبێتە هۆی بێزارکردن و تێکدانی باری دەروونی ئەو کەسە، بەڵام پێویستە هۆکارەکەی بزانیت و چارەسەری بکەیت بە راوێژی پزیشک.

هۆکاره‌كانی هەڵئاوسانی گەدە:

– ئەو کەسانەی زیاد لەماوەی پێویست کاردەکەن و دادەنیشن و دەمێنەوە لەسەر کارەکانیان، بەگوێرەی زانیارییەکان مانەوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی گەدە و کۆبوونەوەی غازاتێکی زۆر، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن کە بجوڵێن تا سوڕی خوێنیان چالاک بێت تووشی هەڵئاوسان نەبن.

– پەیڕەویکردنی ژەمی خۆراکی ناتەندروست ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەڵئاوسانی گەدە و کۆبوونەوەی غازاتدا، هەوڵبدە هەموو ژەمەکانت خواردنی قورس و چەور و پڕ لە شەکر نەبێت، ژەمەکانت بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکە و زیاد لە پێویست مەخۆ.

– جگەرەکێشان هۆکارێکی دیكه‌ی هەڵئاوسانی گەدەیە، هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە دووربکەونەوە لە جگەرەکێشان تا تووشی هەوکردنی گەدە و هەڵئاوسانی نەبن.

– توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی هەندێک دەرمان دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی گەدە بەهۆی کارلێککردنەوە، کاتێک هەست بەو حاڵەتە دەکەیت هەوڵبدە سەردانی پزیشک بکەیت بە زووترین کات.

– پەستانی دەروونی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکان بۆ تێکدانی تەندروستی گەدە، دەبێتەهۆی هەڵئاوسانی کۆڵۆن و کۆبوونەوەی غازات، هەر بۆیە هەوڵبدە خۆت لەو پەستانە دەروونییە ڕزگار بکەیت بە چوونە دەرەوەیەک یان هەر کارێکی تر کە ئارامت دەکاتەوە.

Back to top button