نێچیرڤان بارزانی چی وەزیری دەرەوەی ئێران گووت.؟

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

به‌پێی زانیاریه‌كانی (خـواكـورك)، لە دوای تەواو بوونی کۆبونەوەکانی لە هەولێر، جەواد زەریف هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە، بڕیاریشە مانگی داهاتوو، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی عێراق بکات.

دۆخی ئێران لەدوای گەڕانەوەی سزاکانی ئەمەریکا ،لە رووی ئابوورییەوە ناسەقمگیربووە و کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لەگەڵ درواسێکانی پەیوەندییەکانی بەهێزتر بکات، تاکو بتوانێت باشتر رووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا ببێتە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە محەمەدجەواد زەریف کرد.

Back to top button