کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئەگەری بەفربارین ھەیە.

     

Back to top button