کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (خـواكورك)، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ١ی ٢٠١٩، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتووەتە شاری سلێمانی و بەهۆی ئەوەی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان لە دەرەوەی وڵاتە، جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەکە و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە، پێشوازییان لە شاندی پارتی کردووە.

پێشتر بە شێوەیەکی بەردەوام بەرپرسانی گۆڕان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە چاوەڕێ دەکەن شاندی پارتی لەم سەردانەدا وردەکاریی پێکهێنانی حکوومەت و بەرنامەکەی بە گۆڕان بدات، بۆ ئەوەی بزووتنەوەکەش داواکارییەکانی خۆی و چۆنیەتیی بەشداریکردنی و بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریکردنەکە بدات.

 

Back to top button