لیڤه‌رپول شه‌وێكی زێڕینی به‌سه‌ر بردووه‌

خواكوڕك

دوێنی شه‌و له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌فته‌ی یانزده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزییانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی واتفۆردی كرد، و شه‌ش گۆڵی خاوێنی لێ تۆماركرد.

گۆڵەکانی یانەی لیڤەرپول لەخولەکەکانی ٢٧ و ٦٠ لەلایەن یاریزان سادیۆ مانی و لەخولەکی ٣٠ لەلایەن یاریزان فیلیپ کۆتنیۆ و لەخولەکی ٤٣ لەلایەن یاریزان ئیمری شان و لەخولەکی ٥٧ لەلایەن یاریزان رۆبەرتۆ فیرمینیۆ و لەخولەکی ٩٠ لەلایەن یاریزان جۆرجینھۆ تۆمارکران , تاکە گۆڵەکەی یانەی واتفۆردیش لەخولەکی ٧٥ لەریەن یاریزان داریل بانمات تۆمارکرا.

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپول بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ خۆی گەیاندە لوتکەی پریمەرلیگ و یانەی واتفۆرد بە ١٥ خاڵ گەڕایەوە پلەی ھەشتەم.

Back to top button