شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی1ی2019 شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە  شاری سلێمانی و سه‌ردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان كردو  ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 30ـی ئەیلوولی 2018 بۆ چواره‌مین جاره‌ پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات .

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دەکات و ئەندامانی دیکەش پێکهاتوون لە: د. رۆژ نووری شاوێس، هۆشیار زێباری، عیزەدین بەروای، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمنکی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرست سۆفی.

شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش پێکهاتوون لە: جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، مستەفا سەیدقادر، هوشیار عومەر، عەلی حەمە ساڵح و ئاراس وەلی.

زیاتر له‌ سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان نەیانتوانیووە حکومەت پێکبهێنن.

Back to top button