له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ڕه‌وشی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆسیه‌ی سوریا به‌ته‌له‌فون تاوتوێ ده‌كه‌ن .
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند:” هه‌ردوو سه‌رۆكى توركيا و ئه‌مه‌ريكا باسيان له درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى “خاڵى له تيرۆر”يان كردووه، كه له باكوورى سووريا ديار بكرێت”.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ده‌شڵێت:” ئه‌ردۆغان پێشوازى له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كردووه‌و ئاماده‌يى ته‌واوى توركياشى ده‌ربڕيووه بۆ هه‌موو جۆره هاوكارييه‌كى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكى سووريا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند:” ئه‌ردۆغان به تره‌مپى وتووه، “توركيا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كورد نييه و ته‌نيا مه‌به‌ستى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستيانهيه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا ده‌كه‌ن”.
ئه‌مه‌ريكا رۆژى 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، بڕياريدا هێزه‌كانى له سووريا بكێشێته‌وه ، بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئامادهكارييهكانى سوپاى توركيا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به گرووپى “تيرۆريستيى” ناويان ده‌بات.