ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان :پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم ئیستحقاقی گۆڕانه‌

بزووتنەوەی گۆڕان پێداگری لە داواکردنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم ده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك هێزی سێیه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ ئیستحقاقی خۆیان ده‌زانین.

کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕاگەیاند:” کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان بزووتنەوەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ”بە دڵنیاییەوە دەبێ پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەت، چونکە وەک دەزانرێت زیاتر لە ٣ مانگە هەڵبژاردن کراوە، تا ئێستاش کابینەی نوێ پێکنەهاتووە و کۆمەڵانی خەڵکیش چاوەڕێی ئەوەن کە کابینەی نوێ دابمەزرێ، لە بابەتی قەیرانی دارایی و ڕزگاربن و کێشەکانیان چارەسەر ببێت، بابەتی خزمەتگوزاری بەرەو پێشەوە بچێت، بۆیە تا زوو حکوومەت پێکبهێنرێت درەنگە، هەرچەندە ئێستاش کاتەکەی درەنگ کەوتووە و پێویستە لەوە زیاتر درەنگ نەکەوێت“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ،لەبارەی داواکاریی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران لە کابینەی داهاتووی حکوومەت، ده‌ڵێت: ”بەدڵنیاییەوە ئیستحقاقی ئێمەیە و لە خولی پێشوودا یەکێتیی سێیەمین ڕێژەی دەنگی لە هەڵبژاردن بەدەست هێنا، جێگری سەرۆکی حکوومەتی برد، ئێمە دووەم بووین و سەرۆکی پەرلەمانمان برد، ئەمجارەش کە سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتییە، بەدڵنیاییەوە جێگری سەرۆکی حکوومەت بە ئیستحقاقی گۆڕان دەزانین و هی ئێمەیە، بە بڕوای من حەقیش نییە یەکێتی هەر مەناقەشەی ئەو بابەتە بکات“.

Back to top button