توركیا نرخی ماسی حه‌مسی به‌رزبویه‌وه
یه‌كێك له خۆراك و گۆشه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ گۆشتی ماسییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی خۆراكی و پرۆتین له‌م خۆراكه بهسوودهدا، كه جه‌سته ده‌پاریزێت له چه‌ندان زیان.
ماسی حه‌مسی یه‌كێكه له‌و جۆره ماسییانه‌ی هاووڵاتیانی توركیا زۆر حه‌زی لێ ده‌كه‌ن و ساڵانه ته‌نیا له توركیا هەزاران تۆن ماسی لێ ده‌فرۆشرێت.
به‌ڵام ئێستا نرخی ماسی حه‌مسی به‌رزبووەته‌وه، هاووڵاتیانی توركیا ناتوانن بیكڕن و گله‌ییش له گرانبوونی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
پێشتر نرخی ماسی حه‌مسی هه‌رزان بوو هه‌ژارن روویان تێده‌كرد و له بری جۆره‌كانی تری ماسی، سوودیان لێ وه‌رده‌گرت ، به‌ڵام ئێستا نرخی حه‌مسی بووه به 25 لیره‌ی توركی، كه له مێژووی توركیادا نرخی ئه‌و ماسییه به‌و رێژه‌یه به‌رز نه‌بووەته‌وه.