پارتی دیموكراتی كوردستان دوو داواكـاری یـه‌كـێتی ڕه‌ت ده‌كـاته‌وه

پارتی دیموكراتی كوردستان، سوورە لەسەر هەڵوێستەكانی‌و جارێكی دیكە دوو داواكاریی یەكێتی ڕەتكرده‌كاته‌وه .
دوێنێ دوو شه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2019 شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و پرسه‌كانی تایبه‌ت به دۆخی كه‌ركوك و به‌غدایان كرد،به‌ڵام پارتی خاوه‌نی دیدو تێروانینێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و تێكه‌ڵكردنی مه‌له‌فی ناوچه جێناكۆكه‌كان .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خــواكـوڕك ” لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای ڕێككەوتنێكی دوو قۆڵی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە هاوشێوه‌ی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو داوایه‌ی یه‌كێتی ڕەتكردووەتەوەو گوتویەتی یان ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەی حكومەت دەكەین‌و تەنها لە نێوان ئەم دوو لایەنەش نابێت‌و هەر حزبێك بەشداریی حكومەت بكات لە ڕێككەوتنەكەدا دەبێت بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان، یان ئەگەر ڕێككەوتن لەگەڵ ئێوە بكەین ڕێككەوتنێكی دوو قۆڵیش لەگەڵ گۆڕان دەكەین ،پارتی به‌یه‌كێتی گوتووه “تەفاهومی باشیان لەگەڵ گۆڕان هەیەو ئەو حیزبە پڕۆژەیەكی چاكسازیی هەیە كە لەگەڵ خواستی پارتی بۆ 4 ساڵی داهاتوو یەكدەگرێتەوە”.
داواكارییەكی دیكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەبووە پرسی كەركوك‌و بەغداد لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەك پاكێج بن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی ڕەتكردووەتەوەو سەرئەنجام یەكێتی لەو داوایە “پاشەكشەی كردووە”.
هاوكات یەكێتی لەناو خۆیاندا بۆچوونی جیاوازیان هەبووە لەسەر چارەسەری كێشەكان لە كەركوك‌و بەغداد هەربۆیە ئەوە جیاكرایەوە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم.”
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ” خواكوڕكـ”ـی ڕاگه‌یاند :” پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت گۆڕان بكاتە شەریكی ڕاسته‌قینه لە حوكمڕانیدا، یەكێتیش ئەوەی پێ‌باش نییە.”
كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستا وەك براوەی یەكەم‌و دووەمی هەڵبژاردن لەكاتێكدایە كه سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕبووەو هێشتا كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ڕێگره له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی خكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا .