په‌یامی سه‌ره‌خۆشی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/mhamad-mala-qaderr.jpg)
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی فراكسیۆنی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان .
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆر بۆ ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکار ونیشتیمان پەروەر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان( مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر )
كۆچى دوایی مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر خه‌مبار و دڵته‌نگی كردین ، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە بەرێز و تێکۆشەرەکەیان و گشت نیشتیمان پەروەران دەکەین ، داوا لە خودای مەزن و دڵۆڤان دەکەین بەبەھەشتی خۆیی شاد بکات سەبوری بدات بە خانەوادە بەڕێزەکەیان .
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
٢٠١٩/١/١٥
ھەولێری پایتەخت