په‌یامی سه‌ره‌خۆشی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان .
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز مامۆستا ( محه‌مه‌دی مه‌لاقادر) مان پێگه‌شت.
مامۆستا سه‌رباری خه‌بات و تێكۆشانێكی نه‌پساوه له‌پێناو دۆزی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌ماندا، هاوكات نووسه‌رێكی ماندوونه‌ناس بوو، له‌بواری مێژوو، كه‌له‌پوور و یاده‌وه‌ری و فۆلكلۆردا چه‌ندین كتێبی نووسیوه و ئه‌ندامی چالاكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، به‌ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-وه سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و خوازیارین ئه‌مه دوا كۆست و خه‌می هه‌موو لایه‌ك بێت و رۆحی مامۆستا شاد بێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
2019/1/15