مه‌لا به‌ختیار باس له دزینی نه‌وت و ناردنی هێز ده‌كات بۆ چاودێریكردنی ته‌نكه‌ره‌كان
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له وتارێكی تردا وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە كه به‌هۆی بە تاڵان‌کردنی نەوتی کەرکووک ئاراستەی کراون.
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له وتارێكێدا له ژێر ناونیشانی (پاساوی تاڵانکردن مەهۆننەوە) وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه لە وتارەکەی پێشووتریدا لەبارەی تاڵان‌کردنی نەوتی کەرکووک، ڕەخنەیان لێێ گرتووە و ده‌ڵێت :” ئەگەر، ئەو كاروانی تەنكەرە دزراوانە راست نین، بۆچی جێگری سكرتێری گشتی دوو مانگ لەمەوبەر هێزی تایبەتی بۆ چاودێری تەنكەرە نەوتەكان ناردووەو تەنانەت لەدەوروبەری (كۆرمۆر)یشدا، سەیتەرەشیان بۆ داناوون؟!”.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نوسیویه‌تی :” لەوەڵامی وتارێكماندا لەسەر (مەترسیەكانی پاشەكشەی دیموكراسی‌و پەرەسەندنی گەندەڵی) هەروەها، لەسەر تاڵانكردنی نەوتی كەركوك، سەدان كۆمێنتی نایاب نوسراوە، بەڵام هەندێكی رەخنەشن. ئەوەی لامان سەیرە، زۆربەی رەخنەكان لەلایەن گۆڕانخوازەكانەوە نوسراوون. پرسیاری سەرەكی رەخنەكانیش، ئەوەیە كەبۆچی مەلا بەختیار، پێشتر ئەم رەخنانەی نەدەگرت. هەروەكو بیانەوێ بڵێن: رەخنە پاوانی گۆڕانەكان بووەو بەس!”.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت :” لەوەڵامی ئەمانەدا دەڵێین” پێش جیابونەوەی دۆستانی گۆڕانیش، لەمەكتەبی سیاسی‌دا، گەلێك لەو رەخنەو سەرنجانەمان داوە، كە سەركردەكانی گۆڕانیش شایەتن ، دوای جیابونەوەی گۆڕانیش، زیاتر لە (25) بۆ (30) وتارمان هەیە لە (15) ساڵی رابردوو لەسەر تاڵانی‌و نادادپەروەری‌و ناڕەزایی خەڵك، بەرامبەر دەسەڵات‌و یەكێتی. لە كۆڕ‌و چاوپێكەوتنەكانیشدا، تێكڕا، هەڵوێستی خۆمان لەسەر دیاردە دزێوەكان نەشاردۆتەوە”.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی سه‌ره‌نج و كۆمێنته‌كانه‌وه ده‌ڵێت :” بێگومان ئەم كۆمێنتانە، بە مەرام نوسراوون‌و پاساو بۆ باندی دزی‌و شەوكوتی‌و سەرانەسەندن لە سەرمایەداران دەهێننەوە. پەیوەندیشیان بە قوتب‌و پایەو هێزە چەكدارە تایبەتیەكانەوە هەیە”.
هاوكات لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە وتاره‌كه‌یدا ئاماژەی بە وتەی شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کردووە کە لەسەر پشکی کەرکووک پەرلەمانتار بووە کە تێیدا بە وردی باسی لە تاڵان‌کردنی نەوتی کەرکووک کردووە و ئاشکرای کردووە کە رۆژانە ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بە تانکەر و بە قاچاخ دەدزرێت بەرەو ئێران و داھاتەکەشی بۆ حکوومەت و بۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان نییە، بەڵکوو بۆ حەشدی شەعبی و ھەندێک لە مافیاکانی کوردە.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” لەو (200) هەزار بەرمیلە (100) هەزاریشی راست بێ، تۆ بڵێی بەرپرسە هاوبەشەكانی حەشدی شەعبی لەسلێمانی لە شیعە شیعەتر بن‌و رازی بن بە كەمتر لە (30) هەزار بەرمیل پشكیان بەر بكەوێ؟!”.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت :” ئەگەر، ئەو كاروانی تەنكەرە دزراوانە راست نین، بۆچی جێگری سكرتێری گشتی دوو مانگ لەمەوبەر هێزی تایبەتی بۆ چاودێری تەنكەرە نەوتەكان ناردووەو تەنانەت لەدەوروبەری (كۆرمۆر)یشدا، سەیتەرەشیان بۆ داناوون؟! “.
هه‌روه‌ها له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت :” پاساو بۆ تاڵانی مەهێننەوە. وا چاكە میللەت رازی بكەن‌و گەندەڵكار و تاوانكار سزا بدەن!! ئەوەی پاساو بۆ تاوان‌و تاڵان دەهێنێتەوە، یان شەریكیانە، یان دەیەوێ پشكی بەر بكەوێ!!”.