هەڵدانی موشەكە ئاسمانیەكەی ئێران سەركەوتوو نەبوو حەسەن رۆحانی شەرمەزار دەبێت

دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دوێنێ‌ مژدەی هەڵدانی كەشتیەكی ئاسمانی راگەیاند و میداكانی ئەو وڵاتە بایەخی زۆریان بەو هەوڵەدا, بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك محەمەدجەواد جەهرومی، وەزیری پەیوەندییەكان و تەكنۆلۆژیی ئێران ئەمڕۆ ئاشكرای كرد هەڵدانی كەشتیی ئاسمانیی “پەیام” پاش سێ جار تاقیكردنەوە سەركەوتوو نەبووە.

بە پێی هەوالێكی ماڵپەڕی “ئیسنا” لەزاری جەهرومی بڵاوی كردووەتەوە كەشتیی ئاسمانیی (ماهوارە) كە ماوەیەكەیە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، پاش سێ جار تاقیكردنەوە، نەیتوانیوە بگاتە خێرایی پێویست و و نەڕۆیشتووەتە ناو بازنەی ئاسمانەوە و شكستی هێناوە.

لە كاردانەوە بەم هەواڵە لە بەرانبەردا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاندووە: “ئێران لەمبارەوە درۆ دەكات و بەردەوام بۆ شاردنەوەی راستییەكان درۆ دەكات، ئەو حكوومەتە لەبارەی ڕێككەوتنی ناوكیش درۆی كرد و ئێمە بە دۆزینەوەی ئەرشیڤی ناوكی، ئەو درۆیەمان لەقاو دا. ئێستاش حكوومەتی ئێران لەبارەی هەڵدانی ماهوارە بۆ ئاسمان درۆ دەكات و ڕاستییەكەی گەیشتنە بۆ توانایی مووشەكەیی”.

Back to top button