حەشدی شەعبی داوایەكی پۆمپیۆ ڕەتدەكاتەوە هۆشداری بە ئەمریكا دەدات دەست لە كارووباری عێراق وەرنەدات
دوای ئەوەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند بوو دەبێت هەموو میلیشاكانی سەر بە ئێران بە حەشدی شەعبیشەوە لە عێراق بكشێنەوە یان هەڵبوەشێندرێنەوە, میلیشیای حەشدی شەعبی وەڵامی داوایەكی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019، عەلی حوسەینی، فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، عێراق خاوەن سەروەرییە و نابێ بەرپرسی وڵاتێكی دیكە دەست لەكاروبارەكانی وەربدات.
عەلی حوسەینی داوای مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەلوەشاندنەوەی میلیشیاكان بە ”دەستوەردانێكی روون و بێ رەوشتی“ناودەبات.
ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) لیستێكی 67 ناویی میلیشیاكانی بڵاو كردووەتەوە و رایگەیاندووە، مایك پۆمیۆ داوای لە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە هەڵیان بوەشێنێتەوە و ئەویش داوای پێدانی مۆڵەتێكی بۆ وەڵامدانەوە، كردووە.
ناوی ئەو میلیشیایەنەی پۆمیۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی كردوون (بەپێی ئەلعەرەبییە):
– سەرایا سەلام
– رێكخراوی بەدر
– كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقی
– عەسایب ئەهلی حەق
– كەتیبەكانی سەیدول شوهەدا
– بزووتنەوەی حزبوڵڵای نوجەبا
– كەتیبەكانی ئیمام عەلی
– كەتیبەكانی جوندول ئیمام
– سەرایا خوڕاسانی
– لیوای ئەبول فەزڵ عەباس
– سەرایا جیهاد
– ئەنسار ئەلعەقیدە
– سەرایا ئەنسار عاشورا
– كەتیبەكانی رەوتی ریسالی
– فیرقەی عەباسی قیتالی
– كەتیبەكانی شەهیدی یەكەم
– كەتیبەكانی شەهید سەدری یەكەم
– كەتیبەكانی نوخبە و غەیسی حەیدەری
– لیوای عەلیل ئەكبەر
– لیوای شەباب ریسالی
– لیوای ئەنسار مەرجەعییە
– لیوای ئەسەدوڵڵا غالب
– جەیشول موختار
– فەیلەق وەعدول سادق
– كەتیبەكانی ئەنسارول حوجە
– كەتیبەكانی قەمەر بەنی هاشم
– حزبوڵلای سائیرون
كەتیبەی عیماد موغنیە
– لیوای قاسمول جەبارین
– لیوای ئیمامول قائیم
– كەتائیب ئەئیمەتول بەقیع
– بزوونەوەی ئەنساروڵڵای ئوفیا
– لیوای ئەلمونتەزەر
– كەتیبەكانی سەئروڵڵا
– كەتیبەكانی قیساس
– كەتیبەكانی ئەشبال سەدر
– كەتیبەكانی سائیر ئەلحوسەین
– كەتیبەكانی مالیك ئەشتەر
– كەتیبەكانی دیمائ ئەلزەكییە
– لیوای زولفەقار
– بزووتنەوەی ئەبدال
– كەتیبەكانی موسلیم بن عەقیل
– لیوای ئەنساروڵڵای ئەلمەهدی
– لیوای ئەلموئەمەل
– كەتیبەكانی ئەلعەدالە
– كەتیبەكانی ئەلفەتح كازم
– كەتیبەكانی سەرایا زەهرا
– بزووتنەوەی عێراقی ئیسلامی
– عەتەبەی حوسەینی
– لیوای زەینەب ئەلعەقیلە
– لیوای ئلتەف
– كەتیبەكانی ئیمام غالیب
– كەتیبەكانی ئیمام حوسێن
– كەتیبەكانی قیام ئەلحوسەینی
– كەتیبەكانی قەڵغانی ویلایەت
– كەتیبەكانی ئەلقاریعە
– كەتیبەكانی یەدوڵڵا
– كەتیبەكانی بەقییەتوڵڵا
– كەتیبەكانی گەنجانی ئیسلامی
– كەتیبەكانی جەمعییەی ئالوبەیت
– سەرایا بەرگریی میللی
– كەتیبەكانی تیفڵوڵ رەزیع
سەرایا موختار ئەلسەقەفی
– سەرایا لیای سوجاد
– كەتیبەكانی وەعدوڵڵا
– كەتیبەكانی ئەلغەوسول ئەعزەم
– كەتیبەكانی بابلیون