سبەی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت
سبەی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێتسبەی مووچەی مانگی 10ـی 2018ـی سێ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (خـواکورك) کە لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی دەستمان گەیشتووە، سبەی چوارشەممە 16/1/2019، مووچەی مانگی 10ی 2018ی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان سبەی جگە لە دابەشکردنی مووچەی ئەم سێ وەزارەتە مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمیش دابەش دەکرێت.