حەسەن عەلەوی مامەڵە بە پۆستی وەزارەتی بەرگری دەكرێت تا ئێستا لە نێوان ئیسلامی و عیلمانیە سونەكان نرخەكەی گەیشتۆتە 30 ملیۆن دۆلار

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا پۆستی وەزارەتی بەرگری بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە نەتوانراوە كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە لە پشكی هێزە سونەكان دیاری بكرێت, لە ئێستادا كێبڕكێی توند لەسەر ئەو پۆستە هەیە, سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایدگەێنیت هێزە عەلمانییەكانی وڵاتەكەی نرخی فرۆشتنی وەزارەتی بەرگرییان لە كابینەی نوێی حكوومەتی بەغدادا گەیاندووەتە 30 ملیۆن دۆلار.

حەسەن عەلەوی بە توندی ڕەخنەی لە كێبەركێی حزبە سونە و بەناو عەلمانییەكانی عێراق گرت لەسەر پچڕینەوەی وەزارەتی بەرگری بۆ لای خۆیان و رایگەیاندووە كە عێراق لە فرۆشتنەوەی پۆستە باڵاكانی دەوڵەتدا گەڕاوەتەوە چەرخی بوەیهییەكانی بەر لە هاتی عەباسیەكان.

عەلەوی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقیەكان رایگەیاندووە كە ململانێیەكی توند هەیە لەسەر پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمەش وای كردووە تێپەڕاندنی وەزیری بەرگری لەلایەن پەرلەمانەوە چەق ببەستێ.

هەروەها گوتوویەتی كە عەلمانیەكان لە هێزە ئیسلامیەكان زیاتر شەڕ لەسەر كڕینی پۆستەكە دەكەن. گوتیشی نرخەكەی تا ئێستە گەیشتووەتە 30 ملیۆن و هێشتا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمەش تەنها لە پێناو دزینی ئەو ملیاران دۆلارەی گرێبەستەكانی كڕینی چەكە، كە لەلایەن وەزارەتەكەوە ئیمزا دەكرێن.

بوەیهیەكان یاخود بەنی بوەیه تیرەیەك بوون لە باشووری دەریای خەزەر و رەچەڵەكیان بۆ دیلم دەگەڕێتەوە، لە ساڵانی نێوان 932 تاكو 1062ی زاینیدا، دەستیان بەسەر رۆژئاوای ئێران و خاكی عێراقی ئێستەدا گرتبوو، بە هاتنی عەباسییەكان كۆتایی بە دەسەڵاتی بوەیهیەكان هات، كە یەكێ لە خەسڵەتەكانیان فرۆشتنەوەی پۆستەكانی دەسەڵات بوو.

Back to top button