به‌رهه‌م ساڵح: ماكرۆن پیرۆزبایی له عه‌بدولمه‌هدی كردووه و له‌منی نه‌كردووه..نیگه‌رانم
میدیایه‌كی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ سێ شەممە ۱٥ـی ۱ـی ۲۰۱۹ بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسای گوتووه، كاتێك له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو پۆستی سهركۆماریم وه‌رگرت، ماكرۆن پیرۆزبایی لێ نه‌كردووم و له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه كه بووه سه‌رۆك وه‌زیران.
ماڵپه‌ڕی “valeurs actuelles”ی فڕه‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا جان یێف لۆدریانی وه‌زیری ئه‌وروپا و پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق بوو، دیپلۆماتكارانی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح، ڕه‌خنه و نیگه‌رانیان گه‌یاندووه‌ته لایه‌نی فڕه‌نسی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌ی به‌رهه‌م ساڵح بووه‌ته سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن پیرۆزبایی لێ نه‌كردووه، به‌ڵام پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، كاتێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه.
جۆرج مالبرۆنۆت له ڕۆژنامه‌ی فیگارۆی فڕه‌نسی دووپاتی ئه‌و زانیارییانه‌ی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، به‌رهه‌م سالح نیگه‌رانه و خۆشحاڵ نه‌بووه و پرسیویه‌تی، تێناگه‌م بۆچی سه‌رۆكی فڕه‌نسا، پیرۆبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و له‌وی نه‌كردووه.
میدیاكانی فڕه‌نسا ده‌ڵێن، پیرۆزباییه‌ك هیچی تێ ناچێ و ده‌بوو سه‌رۆك ماكرۆن ئه‌م كاره‌ی بكردایه، مادام دڵی سه‌ركۆماری عێراق به‌مه ڕازی و خۆش ده‌بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فڕه‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دیپلۆماسی له‌سه‌ر نه‌ناردنی برووسكه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاتێكه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌ختی دیپلۆماسی هه‌ژمار ده‌كرێ و میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دیپلۆماتكارانی فڕه‌نسا به‌و نیگه‌رانییه‌ی به‌رهه‌م ساڵح تووشی شۆك بوون و گوتوویانه چۆن ده‌بێ سه‌رۆكێك ته‌نیا له‌به‌ر پیرۆزباییه‌ك نیگه‌رانی به‌رانبه‌ر وڵاتێكی وه‌كو فڕه‌نسا له دڵ بگرێ، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و وڵاتێكی گرنگی ئه‌وروپا و دنیایه.