پەرلەمانی بریتانیا بڕیاری چوونە دەرەوەی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەورووپا رەتكردەوە, حكومەت متمانەی پەرلەمانی لە دەستدا

 

دوای ئەوەی حكومەتی بەریتانیا رێككەوتنی چوونە دەرەوەی (برێگزێت) چوونە دەرەوە لە یەكێتی ئەورووپا, واژۆكرد, دوای پێنج رۆژ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن، ئەمشەو پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر پڕۆژەی برێگزت (چوونەدەرەوە لە یەكێتیی ئەوروپا) دا و رەتیكردەوە.

بەپێی ئەنجامەكان، 432 پەرلەمانتار دژی رێككەوتنە پێشنیازكراوەكەی تێریزا مەی، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بوون و 202 پەرلەمانتاریش پشتیوانیان كرد.

پێشتر تێریزا مەی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا واژۆكردبوو بۆ ئەوەی بەریتانیا بتوانێ تاوەكو ناوەڕاستی مانگی 3ی ئەمساڵ لە یەكێتیی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.

رێككەوتنەكە پێشتر لەنێوان حكومەتی بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا واژۆكرابوو، سەبارەت بە چۆنێتی پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و یەكێتییەكە لەدوای چوونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتییەكە. جێبەجێبوونی رێككەوتنەكە پێویستیی بە پەسندكردنی پەرلەمانی بەریتانی بوو كە بەدەستی نەهێنا.

شكستهێنانی پڕۆژەكەی تێریزا مەی بە گەورەترین شكستی حكومەتی بەریتانی لە پەرلەمان دادەنرێت لە ساڵی 1924ـەوە تاوەكو ئێستا.

Back to top button