گیراوەیەکی سروشتی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش

بەشێک لەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە، چەندین ڕێکار بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان دەگرنە بەر، بەڵام زۆر جار سوودیان نابێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، گیراوەیەکی سروشتی ھەیە.

زۆربەی ئەو کەسانەی کێشەی زیادبوونی کێشی لەشیان ھەیە، ھۆکارەکەی بۆ سیستەمێکی خۆراکی ناتەندروست و کەمیی جووڵە، یان ھەندێک نەخۆشیی ھۆرمۆنی دەگەڕێتەوە، خواردنەوەیەکی سروشتی کێشی لەش کەم دەکات و جەستە لە ژەھر پاک دەکاتەوە، کە سەرەتا پێویستە ئەو پێکھاتە خۆراکییانە دابین بکەیت:

– کەوچکێکی بچووک زەردەچەوە
– دوو کەوچک زەنجەبیل
– یەک کەوچک ھەنگوین
– دوو پەرداخ ئاو

چۆنیەتیی ئامادەکردنی گیراوەکە:
زەنجەبیلەکە پاک دەکرێت و دەجنرێت، پاشان دەکرێتە ناو ئاو و دەکوڵێنرێت، ئینجا لەسەر ئاگر لادەبرێت و زەردەچەوە و ھەنگوینەکەی تێدەکرێت، بەیانی و ئێوارە پێش نانخواردن پەرداخێکی لێ دەخورێتەوە.

Back to top button