بەسوودترین ١٠ خواردن بۆ ژنانی دووگیان

گرنگترین قۆناغی ژیانی ژنان ئەو کاتەیە کە دووگیانن، پێویستە گرنگییەکی زۆر زیاتر بەخۆیان و بە تەندروستییان بدەن چونکە قۆناغێکی قورسە و باشیی تەندروستی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ دایکەکە و کۆرپەلەکەش.

 

باشترین ١٠ خواردن کە پێوسیتە ژنانی دووگیان پشتگوێی نەخەن و بیخۆن:

1- ھێلکە: ١٢ جۆری ڤیتامین و کانزا زیاتری تێدایە.

2- ماسی سەلەمۆن: دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئۆمێگا ٣

3- فاسۆڵیا: دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین بە ڕێژەیەکی زیاتر لە سەوزەواتەکانی تر.

4- پەتاتە: دەوڵەمەندا بە ڤیتامین A

5- دانەوێڵەکان: بەھۆی دەوڵەمەندییان بە ڕیشاڵ و سیلینیۆم و ڤیتامین E زۆر گرنگن.

6- چەرەساتەکان: بەھۆی بوونی ئۆمێگا ٣ تێیاندا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەلەکە و ھەروەھا سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ڕیشاڵەکانە.

7- ماست: سەرچاوەی کالسیۆم و پرۆتینە.

8- سەوزە گەڵادارەکان: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین A, C, K و ترشی فۆلیکن.

9- گۆشتی سووری بێ چەوری: سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە و سوودێکی تایبەتی ھەیە بۆ ژنی دووگیان بەتایبەت گۆشتی مانگا.

10- میوە و سەوزە ڕەنگاو ڕەنگەکان: خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزە ڕەنگاو ڕەنگەکان وادەکات ماددەی خۆراکی زۆر بەسوود بچێت بۆ جەستە.

Back to top button