کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە ھەندێک ناوچەدا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر دەبارێت، لە دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، بارانیش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنج شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان باران بە ئاستی جیاواز دەبارێت، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکووک ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم ھەیە، بەڵام ل سلێمانی و دھۆک لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەفر دەبارێت.

ھەر لەبارەی ڕەوشی کەشوھەواوە، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە: “ئەمشەو بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، کاریگەریی ئەم شەپۆڵە بەفربارینە تا بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی لەسەر ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، پلەی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەیەکی تەواو دەکات و لە ناوچە شاخاویبەکان بە چەند پلەیەک لەژێر پلەی سیلیزی دەبێت”.

  

Back to top button