كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕێ ده‌كات پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌رگایان بدات
شاندیكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات.
سەربەست لەزگین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: “شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات، بەڵام كاتی سەردانەكە دیارینەكراوە”.
ئەندامەكه‌ی سەركردایەتی پارتی گوتیشی :” پارتی هێڵی سووری لەسەر بەشداری هیچ لایەنێكی سیاسی كوردستان نییە “.
پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان گفتوگۆى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كردووه، كۆمه‌ڵیش چاوه‌ڕێ ده‌كات تا پارتى له ده‌رگایان بدات و گفتوگۆ بكه‌ن.
پێشتر سه‌لیم كۆیى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێ گوتبووی ” كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ گفتوگۆى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان چاوه‌ڕوانى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ین.
بۆ بەشداری لایەنە سیاسییەكان لە حكومەتی داهاتوو، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە خاوەنی ٤۵ كورسیی په‌رله‌مانییه، چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا هیچ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامنەداوە.