داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كیت میدڵتۆن و كوڕه‌كه‌ی ده‌كات
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش نامه‌یه‌كی “كۆدكراو”ـی له رێگه‌ی ته‌لیگرامه‌وه بۆ “كیت میدڵتۆن”، خانمی كامبریدج ناردووه و له نامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ژه‌هراوی بوونی خواردنی ماركێته‌كان ده‌كات .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ده‌لێت:”ئه‌ندامانی داعش وێنه‌ی خانمی كامبریدجیان له‌كاتی بازاڕكردن بڵاوكردووه‌ته‌وه و نیشانه‌ی “X”ی سۆريان له‌سه‌ر گالیسكه‌ی بازاركردنهكهی داناوه و كۆمێنتێكیان له‌سه‌ر نووسیوه و تێیدا هاتووه: ئێمه ده‌زانین چی ده‌خۆیت، ئه‌و خواردنه ژه‌هراوی ده‌كه‌ین”.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نووسیویه‌تی و ده‌شڵێت: “هه‌ڕه‌شه‌كه ته‌نیا بۆ كیت نییه، به‌ڵكو جۆرجی میری بچووكیشه كه ده‌كاته كوڕه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌هه‌ند وه‌رگیراون و ئه‌ندامانی هه‌واڵگه‌ری له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی كیت كراون، په‌یوه‌ندییان به نامه‌كانی حوسێن ره‌شید له رابردوودا هه‌یه”.
دامه‌زرێنه‌ری ته‌لیگرامی داعش حوسێن ڕه‌شید به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر جۆرجی میری كامبریدج، له سانجمانچێستهر سترینجوایز، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.