یه‌كێتی داوای ٦وه‌زاره‌ت و ٤ بریكارو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوایین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات .
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۱٦ـی كانونی دووه‌می ۲۰۱۹ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردوویان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
یه‌كێتی لە كۆبوونەوەی رۆژی ۱٤ی۱ی۲۰۱۹له‌گه‌ڵ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر داوای كردووە كۆمەڵێك پۆستی لە كابینەی داھاتوودا پێبدرێت، له‌وانه یەكێتی داوایكردووە ٦ وەزارت و ٤ بریكار، ھەروەھا پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم و حكومه‌ت و سەرۆكی پەرلەمان ده‌كات.
پێشتریش پێگه‌ی خواكوڕك له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاماژه‌ی دابوو كه پارتی دوو داواكاری یه‌كێتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای ڕێككەوتنێكی دوو قۆڵی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە هاوشێوه‌ی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو داوایه‌ی یه‌كێتی ڕەتكردووەتەوەو گوتویەتی یان ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەی حكومەت دەكەین و تەنها لە نێوان ئەم دوو لایەنەش نابێت‌و هەر حزبێك بەشداریی حكومەت بكات لە ڕێككەوتنەكەدا دەبێت بە تایبەت بزووتنەوەی گۆڕان، یان ئەگەر ڕێككەوتن لەگەڵ ئێوە بكەین ڕێككەوتنێكی دوو قۆڵیش لەگەڵ گۆڕان دەكەین ،پارتی به یه‌كێتی گوتووه “تەفاهومی باشیان لەگەڵ گۆڕان هەیەو ئەو حیزبە پڕۆژەیەكی چاكسازیی هەیە كە لەگەڵ خواستی پارتی بۆ ٤ ساڵی داهاتوو یەكدەگرێتەوە”.
داواكارییەكی دیكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەبووە پرسی كەركوك‌و بەغداد لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەك پاكێج بن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی ڕەتكردووەتەوەو سەرئەنجام یەكێتی لەو داوایە “پاشەكشەی كردووە”.