مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێكهێنا
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٦-۱-۲۰۱۹، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بە سەرپەرشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆبونه‌وه .
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی وەڵامەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ، لە دوای کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە .
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی دا هاتووه: “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی هەرێم هەڵسەنگێندرا. دوایین كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی، كە لە ۱4-۱-۲۰۱۹ بەڕێوەچوو، بە ئەرێنی وەسفكرا”.
لە بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا “تاوتوێ دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی پەیوەست بە كەركووك و عێراق و ناوچەكە كرا”. لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەوەی “لەبەر رۆشنایی دوا كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی دا، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ دۆخی كەركووك و پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی لە بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان و كاری پێكەوەیی بۆ ئاییندە”.