به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌م مێرمنداڵه‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی مێرمنداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و داواده‌كات كه‌سوكاری مێرمنداڵه‌كه‌ سه‌ردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان بكه‌ن .

به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت:” ڕۆژی ۱۹-۱۲-۲۰۱۸ ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی مێرد منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بردە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان لەشاری سلێمانی ،دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر مێرد منداڵەكە ڕەوانەی خانەی كوڕان لە بەكرەجۆ كراوه‌”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشی كردووە و ده‌شڵێت:”شەوی ۱۵ی ۱ی ۲۰۱۸ ، شۆفێرێكی تاكسی مێرد منداڵەكەی لەشه‌قامێكی شاری سلێمانی دۆزیبۆوەو ڕەوانەی هۆبەی نەوجەوانانی كرد ، دوای كردنەوەی پەڕاوو ئاگاداركردنەوەی بەڕێز دادوەر بڕیاردرا بگوێزرێتەوە بۆ خانەی كوڕان “.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی داوا لەكەسوكاری دەكەین سەردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود خانەی ناوبراو بكەن بۆزانیاری بەمەبەستی وەرگرتنەوەی و داواش لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات كە هەر كەسێك زانیاری لەبارەی ئەو مێرد منداڵە (نابیستە) هەیە پەیوەندی بكات بە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان .

Back to top button