شاسوار عه‌بدولواحید به‌درۆی خه‌ڵكه‌وه نه‌وه‌ستا ئێستا درۆ له‌گه‌ڵ كونسوڵخانهكانیش ده‌كات
شاسوار عەبدولواحید”سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوی وەک چۆن لەپێشتردا لەسەر پێدانی پشک و هاوبەشی پێکردنی راستەوخۆی هاوڵاتیان لە سودی پشکەکان درۆی کرد ، بەهەمان شێوە لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیس درۆی کردووە.
سه‌ره‌تایی دروستبوونی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ، شاسوار عەبدولواحید چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد لەسەر پشتگیریکردنی کونسوڵی ولاتان بۆ جولانەوەکەی ، بەڵام كونسوڵخانه‌ی وڵاتان بێخهبهر بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه درۆ‌و چه‌واشه‌كارانه‌ی کە سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ و کەناڵ و سایت و پەیجە فەرمیەکانیان بڵاویان دەکردەوە .
پاش ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌كۆبوونه‌وه‌ی جۆن ویلکس-ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، گوایه باڵیۆزه‌كه‌ی به‌ریتانیا گووتویه‌تی”ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناتوانێ خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و بەردەوامبێت. مەبەستمانە خەڵکی کوردستان بزانن ئێمە پشتیوانی حیزبی دەسەڵاتدار و ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناکەین”.
كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شاسوار عهبدولواحیدی به درۆ خسته‌وه‌و ڕه‌تیكرده‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ باسیان لهوهكردبێ پشتیوانی له‌حوكمڕانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
دوای بڵاوکردنەوەی راستیەکان لەلایەن کونسدوڵی بەریتانیەوە هاولاتیانی هەرێم لە ڕێی سایت و پەیجەکانەوە زۆرترین ڕەخنەیان لە شاسوار عەبدولواحید گرت و بەوەی تەنها بەوە نەوەستاوە درۆ لەگەڵ هاولاتیانی هەرێم بکات بەڵکو ئێستا درۆله‌گه‌ڵ کونسوڵخانهكانیش ده‌كات.