داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكەی مونبج راگەیاند

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری مونبجی رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیك لە بەردەم چێشتخانەیەك روویدا كە بووە هۆی كوژرانی دوو سەربازی ئەمریكا, بەگویرەی تۆڕی هەواڵدەری سكای نیوز، رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند، كە ئەمڕۆ لە یەكێك لە بازاڕەكانی مونبج مەفرەزەیەكی سەربازانی ئەمەریكای كردە ئامانج.

سەبارەت بە ئاماری قوربانبانی ئەو تەقینەوەیەش، ئاژانسی هاوار ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شاری مونبج، كە لەبەردەم چێشتخانەی “قصر اڵامرا‌و” واتا “كۆشكی شازادەكان” لەناوەڕاستی ئەو شارە ئەنجامدرا، گەیشتە 10 كوژراو.

ئەو ئاژانسە ئاشكراشیكرد، قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە لە رێگەی فڕۆكەیەكی هێلیكۆپتەرێكی ئەمەریكییەوە لەو شوێنە گوازراونەتەوە و دواتریش هی زانیاریێك لەبارەی چارەنووسیان ئاشكرا نەكراوە.

وەك راشگەیەندراوە، لەنێوان قوربانیاندا 2 سەربازی ئەمەریكی كوژراون و 2ی دیكەش بریندار بوونە

Back to top button