بە فەرمانی فوئاد حسێن خاڵە گومرگیەكانی نێوان هەولێر-كەركووك و سلێمانی – كەركووك هەڵدەگیرێن

 

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی كەركووكی داگیر كرد, چەند خالێكی گومرگی لە نێوان هەولێر- كەركووك و سلێمانی – كەركووك دانا كە هەموو ئەو كەل و پەلانەی لە هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق گومرگیان لێ وەردەگیرا, دوای تێپەڕینی سالێك
به‌سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد حوسێن، لیژنه‌ی ئابووری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای ده‌ركرد، هاوكات باج و ڕسوومات له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، یه‌ك ده‌خرێت.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری، وه‌زیری دارایی عێراق، د. فئاد حوسێن، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ئابووری به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی (پلاندانان، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ) و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری وه‌زیری نه‌وت و عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كرد

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لیژنه‌كه‌ بڕیاری دا، باج و ڕسووماتی گومرگی له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك بخرێت: “بڕیاره‌كه‌ گرنگی ئابووری خۆی هه‌یه‌ و چالاكی بازرگانی و هاورده‌كردن و به‌ڵگه‌كان، ڕێك ده‌خات.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ خاڵه‌ چاودێری و وردبینییه‌ گومرگییه‌كانی ئێستای له‌ (فایده‌، شێراوه‌ له‌ باكووری كه‌ركووك، له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركووك)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بازرگانی نێوخۆیی چالاك ده‌كات.

بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و دیداری نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت.

Back to top button