پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌ووه‌ی باشیك ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ئێستاشدا پێشمەرگە بە پیادە چووەتە نێو گەڕەکە سەرەتاییەکانی نێو باشیک، و چه‌كدارانی داعش لەبەرامبەر پێشمەرگە ته‌نیا له‌رێگه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانه‌وه‌ بەرگری ده‌كه‌ن.

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌چه‌ند بینایه‌كی حكومی و بورجه‌كانی په‌یوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان جێگیركرده‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ده‌شڵێت، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ تیرۆریستان و ده‌چینه‌ نێو هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌.

بە پشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێزەكانی پێشمەرگە لە هه‌ر چوار قۆڵی (باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا) ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی باشیكی ده‌ست پێكردووه‌ و هیچ ده‌ریچه‌یه‌كی بۆ رزگاربوونی تیرۆریستان نه‌هێشتۆته‌وه‌.

Back to top button