نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك: هەولێك هەیە بۆ ئاسایكردنی دۆخی كەركووك
دوای ئەوەی یەكێـتی سێ جار شكستی هێنا لە كۆكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە دوو لە هەوڵەكانی بۆ دانانی پارێزگارێك لە بری نەجمەدین كەریم و لە دوا هەولیشیدا بۆ لە كار لادانی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك, پارێزگاری كەركووك دەلێت هەولێك هەیە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك رایگەیاند هەوڵ بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كەركووك هەیە و سەرۆك بارزانیش لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا باسی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووكی كردووە.
هەروەها پارێزگاری شەرعی كەركووك دووپاتیشی كردەوە كە دۆخی كەركووك بە گەڕانەوەی بارودۆخەكە بۆ پێش هاتنی چەكدارانی داعش و دەرچوونی هەموو ئەو هێزانەی هێندراونەتە شارەكە ئاسایی دەبێتەوە.