قاوە لە نەخۆشیەکانی جگەر دەتپارێزێت

دەتوانیت رۆژانە بە خواردنەوەی کوپێک قاوە خۆت لە نەخۆشیەکانی جگەر بپارێزیت.

لێکۆڵێنەوەیەکی تیمێکی پزیشکی  نەخوشخانەی مایۆی ئەمریکی بەسەر پەرشتی پسپۆڕێکی کۆئەندامی ھەرس کریگ لامبەرت دەریدەخات رۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشی ھەوکردنی جگەر زیاد دەکات.

بەپێێ لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر کۆمەڵێک تووشبوانی نەخۆشی جگەر تاقیکراوەتەوە، دکتۆر لامبەرت وتویەتی  رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی دیاریکراو لە قاوە ھەوکردنی بۆری زەرداو کە دەبێتە ھۆی شیرپەنجەی جگەر رادەگرێت.

هەوکردنی جگەر سەرەتا  بە ھەوکردنی بۆریچکەی زەرداوی ناو جگەر دەست پێدەکات کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی بەرگری لەش و ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

ئەم نەخۆشیە پەرەدەسێنێت بێ ئەوەی ھەسگی پێبکرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونی دەردەانی زەرداو و ھەڵمژینی لە لایەن دەرچەکانی خوێنەوە و لێرەوە نیشانەکانی دەردەکەوێت و کیسە زەردەکانی جگەر پەساتنی زۆر لەسەر دروست دەبیت و گۆڕانکاری بەشیوەیەک  لە خانەکانی جگەر ڕوودەدات کە  چارەسەری نابێت .

لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەشکردوە، نابێت رۆژانە لە یەک کوپ قاوە زیاتر بخورێتەوە، ھەروەھا بۆ خۆپاراستنیش لەم نەخۆشیە پێویستە رۆژانە تەنھا یەک کوپ قاوە بخورێتەوە.

Back to top button