مێسی پەیامێکی لەسەر ٤٠٠ گۆڵەکەی لالیگا بڵاوکردەوە

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی تۆمارکردنی ٤٠٠ گۆڵەکەی لە لالیگا ھاتە دەنگ و رایگەیاند: سەرەنجی ئەو لەسەر تۆمارکردنی رێژەی گۆڵ نیە بەڵکو ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستیەتی.

لە لێدوانێکدا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی دیاری یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردۆتەوە:” شانازی دەکەم کە توانیومە ٤٠٠ گۆڵ لە لالیگا تۆماربکەم، بەڵام ئەتوانم گۆڵی زیاتریش تۆماربکەم.

وتیشی: سەرەنجی من لەسەر ئەوە نیە چەند گۆڵ بکەم بەڵام دەمەوێت رۆژ لەدوای رۆژ گەشەی زیاتر بە ئاستم بدەم.

باسی لەوەشکرد: ھەریارییەک بۆمن روبەڕوبوونەوەیەکی گەورەیە و ئامانجم بردنەوەی ٣ خاڵی یاریەکەیە، لە پێناو بردنەوەی نازناوی لالیگا دەجەنگم، ھەوڵدەدەم ھاوکاری یانەکەم بکەم لەسەرکەوتنەکان تەنھا بە گۆڵ تۆمارکردن نا، دەمەوێت شتی زیاتری پێشکەش بکەم.

Back to top button